زاگرۆسانبۆ بازرگانی
بیناسازیگشتی
٢٤ ساڵ لە متمانە و شارەزایی لە بەڵێندەرایەتی گشتی و پەرەپێدانی ژێرخان
20+پڕۆژە تەواوکراوەکان
60+ئەندامانی تیم

دەربارەی ئێمە

کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی گشتی زاگرۆسان، کە لە ساڵی (٢٠٠٠) دامەزراوە و بە ئەزموونێکی بەرزەوە کە زیاتر لە ٢٤ ساڵی ئەزموونی زانستی و پراکتیکی هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەواو لە بەڵێندەرایەتی گشتی و بەدەستهێنانی پێشخستن و جیاکاری لە نێوان کۆمپانیاکان و بڕوانامەی بانکەکان و خاوەنکار و چەندین گرێبەستمان هەیە لە نێوان کەرتی حکومی و تایبەت. زاگرۆسان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە پسپۆڕە لە کارەکانی بەڵێندەرایەتی جۆراوجۆر وەک دروستکردنی بینا، کۆگا، ڕێگاوبان، پرد، ئاوەڕۆ و ئاو لەگەڵ ستافی پیشەیی بە ئاستێکی بەرزی شارەزایی و کارامەیی بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی کوالێتی.

پڕۆژەکان

سەیری پۆرتفۆلیۆی جۆراوجۆری پڕۆژە تەواوکراوەکانمان بکە

سیاسەتی کوالێتی و سەلامەتی

کوالێتی و سەلامەتی لە گرنگترین ئەو بابەتانەن کە لە پێشینەکانمان دایدەنێین و ناتوانین سازشی لەسەر بکەین، لە ماوەی چەندین ساڵی پێشکەشکردنی بەڵێندەرایەتی، چاکسازی و بەگەڕخستن... کار دەکەین بۆ باشترکردنی کوالێتی هەموو کارەکانمان بە سیستەمێکی باشی کوالێتی و سەلامەتی کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئاڵنگارییە بەردەوامەکان و لەگەڵ داواکارییەکانی خاوەنکار و کڕیاران. گرنگترین ڕێکارەکانی سیاسەتی کوالێتیمان پشکنینی بەردەوام و چاودێری خولی کارە جیاوازەکانە لەگەڵ بەدواداچوونی چۆنیەتی نیشاندەرەکانی کارایی هەموو کارمەندانی دامەزراوەکە و پێوانەی ڕەزامەندی کڕیارەکانمان لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکەین و گرتنەبەری هەموو ڕێکارەکانی سەلامەتی و ئاسایش.

ئامانجی کۆمپانیای زاگرۆسان

ئامانجێکی بەرزمان داناوە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی تیمەکەمان بە بەردەوامی، بۆ دڵنیابوون لە باشترکردنی خولی کارایی کۆمپانیاکە و بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتی و پیشەیی پڕۆژەکان و خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشی دەکات، بە مەبەستی بەهێزکردنی پێگەی کۆمپانیاکە لە ئاستی ناوخۆیی، هەرێمی و جیهانی.

پەیوەندی

سلێمانی، پاک سیتی ئۆفیس A7 - 53
info@zagrosan.com
+964-7701546166 +964-7701520827+964-7501242727

دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە

پسپۆڕی متمانەپێکراو لە بەڵێندەرایەتی گشتی و پەرەپێدانی ژێرخان